وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی موچەی راگەیاند
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی رایگەیاند،
زیاتر لە 663 ملیار دینار وەک بەشێک لە تەمویلی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران
خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە و خشتەی موچە رادەگەیەنرێت.
رۆژی دووشەممە،
11ی ئایاری 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە:
"نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڕی 663 ملیار و 805 ملیۆن دینار، وەک بەشێک لە تەمویلی موچەی
مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خراوەتە سەر هەژماری بانکیی
وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق."
سەبارەت بە کاتی راگەیاندنی
خشتەی دابەشکردنی موچە، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت
سبەی سێشەممە، گوژمەی تەواوکاریی موچەی مانگی نیسان بگاتە سەر هەژماری وەزارەتەکە.
لە راگەیەنراوەکەدا
هاتووە: "لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلەکە و وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێری
بانکی ناوەندیی عێراق، راستەوخۆ خشتەی موچە رادەگەیێندرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت."
PM:03:48:11/05/2026
ئهم بابهته 2268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت