ئاسیاسێڵ لە رێگەی هاوبەشییەکی ستراتیجی لەگەڵ پلاتفۆرمی 1001 سیستمە دیجیتاڵییەکەی فراوانتر دەکات
وێستگەنیوز-
بە پێی راگەیەنراوێکی کۆمپانیای
ئاسیاسێڵ، لەدوای هاوبەشییەکی ستراتیژییان لەگەڵ پلاتفۆرمی 1001، پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەکەن لە ڕێگەی داهێنانەکانی پەخشی دیجیتاڵییەوە کە پشت بەستە بە کەرتی
پەیوەندییەکان.
دەقی راگەیەنراوەکە:
ئاسیاسێڵ و پلاتفۆرمی1001، پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق
خێراتر دەکەن لە ڕێگەی داهێنانەکانی پەخشی
دیجیتاڵییەوە کە پشت بەستە بە کەرتی پەیوەندییەکان
بەغدا، عێراق – 11ـی ئایاری 2026
کۆمپانیای
ئاسیاسێڵ پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییە دیجیتاڵییەکان هاوبەشییەکی ستراتیژیی ڕاگەیاند لەگەڵ
پلاتفۆڕمی 1001 کە یەکەمین پلاتفۆرمی یاسایی عێراقییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی OTT و پەخش، بۆ ئەوەی بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بە بێبەرامبەر دەستیان بە ناوەڕۆکی مۆڵەتپێدراو
و نایاب بگات لە ڕێی پاکێجە لێکدراوە "Hard Bundles" هەڵبژێردراوەکانی کۆمپانیاوە.
ئەم ڕاگەیاندنە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی بەردەوامی ئاسیاسێڵە بۆ
فراوانکردنی ئیکۆسیستەمە دیجیتاڵییەکەی وباشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان لە ڕێی
هاوبەشییە ستراتیژییە بە بەهاکانەوە. ئەم وەرچەرخانە گرنگە، زیاتر برەو بە
ئابووریی داهێنەرانە لە عێراق دەدات لە ڕێگەی گەیاندنی ناوەڕۆکە نایابەکان لە
کەناڵە یاسایی و پارێزراوەکانەوە. هەروەها، ئەم هەنگاوە پابەندبوونی ئاسیاسێڵ
دووپاتدەکاتەوە بۆ پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و پاراستنی پیشەسازیی دیجیتاڵی
لە مەترسییەکانی کۆپیکردنی ناوەڕۆک و پەخشە نایاساییەکان "Piracy".
ئەم دەستپێشخەرییە جەخت لەسەر پابەندبوونی ئاسیاسێڵ دەکاتەوە بۆ
دەوڵەمەندکردنی خزمەتگوزارییەکانیی و دابینکردنی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی
متمانەپێکراو بە کواڵیتی بەرز. لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بە
ئاسانی دەستیان دەگات بە پاکێجی "Ultimate Lite-فەدشیی"ـی پلاتفۆڕمی 1001 کە ڕووماڵی گشتگیری یارییەکانی خولی
ئیسپانی "LaLiga" دەکات بە مۆرکێکی لۆکاڵی
تەواو، هەروەها دەستیان دەگات بە OSN+ و
لیستێکی دەوڵەمەند لە ناوەڕۆکی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ناوچەکە
وەکSTARZPLAY، ئەلشەرقیە، گرووپی
میدیایی ڕۆیا و ڕۆتانا، لەگەڵ بەرهەمە ئۆرجیناڵەکانی پلاتفۆرمی "1001"
کە پەخشی گشتگیر پێشکەش دەکات و بەرهەمەکانی وڵات بەرەو پێش دەبات.
هاوبەشییەکە ئاسۆیەکی فراوانتر دەگرێتەوە بۆ بەشداربووە تایبەتیەکانی
ئاسیاسێڵ، ئەویش بەردەستبوونی پلاتفۆڕمی "TOD" دەڕەخسێنێت بۆیان لە ڕێی پاکێجی "Ultimate"ـی 1001 "کولەها"ـەوە، کە ڕووماڵی گەورەترین خولەکانی تۆپی
پێی جیهان دەکات، لەوانە خولی نایابی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا،
لەگەڵ لیستێکی فراوانی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردن کە بەرهەمەکانیParamount+ و ستۆدیۆ نێودەوڵەتییە گەورەکانی تری تێدایە.
ئەم تێکەڵبوونە، ئیکۆسیستەمە دیجیتاڵییەکەی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەکات و ئەزموونێکی
پەخشی گشتگیر و نوێگەرانە لەسەر ئاستی وڵات پێشکەش دەکات.
زیادکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە، پێگەی پێشەنگایەتیی ئاسیاسێڵ بەهێزتر
دەکات لە بوارەکانی بەستنەوەی خەڵک و کلتوور و داهێنان لە سەرتاسەری عێراق.
چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمێرشاڵ "CCO" لە ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "ئامانجی ئاسیاسێڵ لە دابینکردنی
پەیوەندیی ئاسایی زیاترە، ئێمە کاردەکەین بۆ بەتواناکردنی هاووڵاتیان لە ڕێگەی
ئەزموونی دیجیتاڵیی بەهادار و پڕ ماناوە. هاوبەشیمان لەگەڵ 1001 بەهای
ئیکۆسیستەمەکەمان فراوانتر دەکات و دڵنیایی دەداتە بەشداربووانمان کە دەستیان بە ناوەڕۆکی
کاتبەسەربردنی متمانەپێکراو بگات کە لەگەڵ شێوازی ژیانیاندا بگونجێت."
محسن خێرەدین گارسیا، بەڕێوەبەری جێبەجێکار "CEO" لە کۆمپانیای 1001 ڕایگەیاند:
"شانازی دەکەین بە هاوبەشیمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی
دیجیتاڵیی مۆڵەتپێدراو بە ئاسانی بگەیەنینە ملیۆنان بەکارهێنەر لە سەرتاسەری
عێراقدا. ئەم هەنگاوە یارمەتی پێشخستنی ژینگەی میدیایی عێراق دەدات و پاڵپشتی
داهاتوویەک دەکات کە تێیدا داهێنان و نوێگەری پێکەوە گەشە دەکەن."
بە تێکەڵکردنی پلاتفۆرمی 1001 لەناو پاکێجە لێکدراوە هەڵبژێردراوەکانی
ئاسیاسێڵدا، ئەم دەستپێشخەرییە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی کۆمپانیاکە بەهێزتر
دەکات و پاڵپشتی لە ئابووریی داهێنانی عێراق دەکات. ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی تری
ئاسیاسێڵە لە گەشتەکەیدا بەرەو بنیاتنانی عێراقێکی زیرەکتر و بەهێزتر لە ڕووی
دیجیتاڵییەوە.
دەربارەی 1001
پلاتفۆرمی 1001، پێشەنگی پەخش و ڕووماڵکردنە لە عێراقدا و گەورەترین کتێبخانەی
ناوەڕۆکی تەواو مۆڵەتپێدراوی لە وڵاتەکەدا هەیە، هەروەها ئەزموونێکی پرێمیۆمی OTT و ڤیدیۆیی بەپێی داواکاری "VOD" پێشکەش دەکات کە بۆ بینەری عێراقی بە تایبەت دیزاینکراوە.
پلاتفۆڕمەکە مافی پەخشی هاو-تایبەتیی خولی ئیسپانی "LaLiga"ـی هەیە لە عێراق و هاوبەشە لەگەڵ براندە میدیاییە بەناوبانگە
جیهانییە سەرەکییەکان وەک OSN+، StarzPlay، Wide وMoonbug، لەگەڵ تۆڕە
هەرێمییەکانی وەک کەناڵی ئەلشەرقیە و ڕۆتانا و گروپی میدیای ڕۆیا.
بە پابەندبوون
بە پاڵپشتیی ئیکۆسیستەمی داهێنانی ناوخۆیی، 1001 پشتیوانیی دەستگەیشتن بە ناوەڕۆک
دەکات بەشێوەیەکی یاسایی، و دژی بردنی مافی کۆپیکردن دەجەنگێت و وەبەرهێنان دەکات
لە پێشخستنی پیشەسازیی نوێی فیلم و تەلەفزیۆنیی لە عێراقدا. لە ڕێگەی هاوبەشییە
ستراتیژییەکانی لەگەڵ پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت 'ISPs' و
کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە سەرتاسەری عێراق، 1001 بەردەوامە لە فراوانکردنی تۆڕی
دەستڕاگەیشتنی نیشتیمانی و دیزاینی داهاتووی ژینگەی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی لە
وڵاتدا دەکات.
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری
سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە
عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی زیاترلە 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى
خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو
بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی
عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر لە 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین
ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە
دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە
باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.
پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی
پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیای زیاتر: www.asiacell.com
PM:03:15:11/05/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت