نه‌وتی برێنت 119 دۆلاری تێپه‌ڕاند
وێستگه‌نیوز –
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئاڵۆزییه‌كان و داخرانی گه‌رووی هورمز، نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا زیاتر به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 119 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا گه‌یشته 119 دۆلار و حه‌وت سه‌نت.
هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه و نرخی به‌رمیلێكی گه‌یشته 108 دۆلار و یه‌ك سه‌نت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 111 دۆلار و 78 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 100 دۆلار و 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.
PM:11:26:29/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت