نرخی نەوت 114 دۆلاری تێپەڕاند


وێستگەنیوز-

پرۆسەی بەرزبوونەوەی نرخی جیهانیی نەوت ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام بوو، و نرخی نەوتی برێنت بۆ ڕادەستکردن لە مانگی حوزەیراندا، گەیشتە زیاتر لە 114 دۆلار 638 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

نادیاربوونی ئەگەری گەیشتنی ئێران و ئەمریکا بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و بەردەوامیی داخرانی تەنگەی هورمز، هاوکات لەگەڵ گەمارۆی دەریایی بەندەر و کەشتییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، بووەتە هۆی نیگەرانیی زیاتر لە بازاڕە داراییەکانی جیهاندا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە ئاماژەدان بەم بابەتە نووسیویەتی، لەژێر سێبەری گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتیکییەکانی پەیوەندیدار بە جەنگی ئێران، ڕاگەیاندنی بڕیاری ئیمارات بۆ کشانەوە لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نەیتوانیوە کاریگەرییەکی ئەوتۆ لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دابنێت.


PM:03:02:29/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت