ئەمریکا: بەمزووانە ئێران توشی قەیرانی بەنزین دەبێت
وێستگەنیوز-
وەزیری خەزێنەی ئەمریکا دەڵێت ئێران بەم زووانە ڕووبەڕووی
قەیران و کورتهێنانی بەنزین دەبێتەوە. بلومبێرگیش پێشبینی دەکات توانای کۆگاکردنی
نەوتی ئێران تەنیا 22 رۆژی ماوە.
سکۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی
بابەتێکی کورت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"دا، نووسیویەتی، "لە کاتێکدا
پاشماوەی سەرکردەکانی سوپای پاسداران، وەک ئەو مشکانەی لە بۆرییەکانی ئاوەڕۆدا دەخنکێن،
گیریان خواردووە، بەهۆی گەمارۆی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە، پیشەسازییە نەوتییە
زیانپێکەوتووەکانی ئێران لە لێواری لەکارکەوتن و وەستانی بەرهەمهێناندان. هەڵهێنجانی
نەوت بەم زووانە ڕادەگیرێت".
ناوبراو پاشان پەیامەکەی بە شێوازی دۆناڵد ترەمپ و بە ڕستەیەک
کە تەواوی پیتەکانی گەورەن، بەم ناوەڕۆکە هۆشدارییەوە کۆتایی پێ هێناوە، "قۆناغی داهاتوو، کورتهێنانی بەنزین لە ئێران!"
لەلایەکی ترەوە ئاژانسی بلومبێرگ لە راپۆرتێکدا دەنوسێت،
"توانای کۆگاکردنی نەوتی خاوی کۆماری ئیسلامی ئێران بە خێرایی بەرەو نەمان دەچێت؛
ئەم بابەتە دەبێتە هۆی خێراکردنی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتێکدا کە سەردەمانێک
دووەم گەورە بەرهەمهێنەری ئۆپێك بوو".
بەپێی راپۆرتەکە تەنیا 22 ڕۆژی تر توانای کۆگاکردنی نەوتی ئێران
بە تەواوی کۆتایی دێت و بەهۆی ئەوەی ناتوانێت بەهۆی گەمارۆکان نەوتەکەی بفرۆشێت شارەزایانی
کۆمپانیای کێپلەر ئاماژەیان بەوە کردووە
کە ئێران تەنیا بۆ 12 تا 22 ڕۆژی تر شوێنی بەتاڵی بۆ کۆگاکردن ماوە و بەم زووانە هەست
بە فشارە ئابوورییەکان دەکەن.
AM:08:27:28/04/2026
ئهم بابهته 344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت