نه‌وتی برێنت 108 دۆلاری تێپه‌ڕاند
وێستگه‌نیوز –
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئاڵۆزییه‌كان و داخرانی گه‌رووی هورمز، نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا زیاتر به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 108 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا گه‌یشته 108 دۆلار و چوار سه‌نت.
هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه و نرخی به‌رمیلێكی گه‌یشته 96.68 دۆلار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 107 دۆلار و 49 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 96 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌هۆی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كان و نه‌بوونی شوێنی كۆگا، ته‌نیا 3 رۆژ ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كانی ئێران له ژێر فشاری قه‌تیسبوونی نه‌وتدا بته‌قنه‌وه.
PM:06:10:27/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت