وه‌زاره‌تی نەوتی عێراق: هەناردەکردن لە هەموو کێڵگەکانەوە دەست پێدەکەینەوە
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له سه‌رجه‌م كێڵگه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خێراكردنی هه‌نارده‌كردن ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی سه‌قامگیری و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ له غاز.
ساحیب بزون وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی نه‌وت به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)ی وت كه:
*په‌یوه‌ندیمان به نه‌وتگوێزه‌ره‌وه و كۆمپانیا گه‌وره‌كانه‌وه كردووه بۆ گرێبه‌ستكردن بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، ده‌رگاش كراوه‌یه بۆ هه‌موو كۆمپانیاكان.
*له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌كه‌ینه‌وه.
*هه‌موو كێڵگه‌كانیش ئاماده‌ن بۆ هه‌نارده‌كردن.
*بایه‌خدان به ده‌روازه‌كانی تری هه‌نارده‌كردن بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و نه‌وتی ره‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
*خێراكردنی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی سه‌قامگیری و كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆ ده‌وڵه‌ت.
*جگه له‌وه‌ی پاڵپشتی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ده‌كات و پێداویستییه‌كانی بازاڕی ناوخۆ بۆ غازی شل و وشك دابین ده‌كات بۆ به‌رده‌وامبوونی كاركردنی وێستگه‌كانی كاره‌با.
پێشتر وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن رایگه‌یاندبوو كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌یه‌كی گه‌وره گه‌یشتووه‌ته به‌نده‌ره‌كانی به‌سره بۆ باركردنی دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی عێراق.
PM:12:32:18/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 96
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت