نرخی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی


وێستگەنیوز-

بە هۆی شەڕی ئیسراییل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران نرخی نەوتی خاوی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی هەر بەرمیلێک گەیشتە سەروو 153 دۆلار.
 
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی رۆیتەرز نرخی نەوتی دووبەی بۆ 153.25 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە کە ئاستێکی پێوانەیی نوێیە و نرخی مێژوویی پێشووی نەوتی برێنتی لە ساڵی 2008دا تێپەڕاند کە ئەو کاتە 147.50 دۆلار بوو. هەروەها نرخی نەوتی عومان ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد و گەیشتە 147.79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
 
نرخی نەوتی عێراقیش بۆ بەرمیلێک نەوتی مامناوەندی بەسرە بە 119.24 دۆلارە؛ بۆ بەرمیلێک نەوتی قورسی بەسرەش 117.29 دۆلارە.
 
داتاکانی کۆمپانیای کپلەر بۆ توێژینەوەی بواری وزە دەریانخستووە، هەناردەی نەوتی خاوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ ئاسیا لە مانگی ئاداردا بۆ 11.665 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزیوە، لە کاتێکدا لە مانگی شوباتدا نزیکەی 19 ملیۆن بەرمیل بوو، ئەمەش بەهۆی راوەستانی جووڵەی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز بەهۆی شەڕەوەیە.
 
سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە رۆیتەرزی وتووە،  "ئەمە نرخاندنێکی ناسرووشتی و نادادپەروەرانەیە بەهۆی کەمیی بازرگانییەوە."


PM:02:35:17/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت