راوێژكارێكی سودانی: تا پێنج مانگی داهاتوو، عیراق له رووی داراییه‌وه پارێزراوه
وێستگه‌نیوز-
راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه تا پێنج مانگی داهاتوو، عیراق له رووی داراییه‌وه پارێزراوه و كێشه‌ی نییه، ده‌شڵێت: "جه‌نگ به‌رده‌وام بێت، حكومه‌تی عیراق په‌نا بۆ قه‌رز ده‌بات له پێناو دابینكردنی پاره‌ی مووچه".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراقی راگه‌یاند كه:
*له ماوه‌كانی داهاتوودا كاریگه‌ریی دروستبوونی ئاسته‌نگ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له ڕێی گه‌رووی هورمز له هه‌موو بواره‌كانی دارایی و ئابووریی وڵات ده‌رده‌كه‌وێت.
*كاریگه‌رییه‌كه دوای نزیكه‌ی دوو مانگی دیكه و له‌گه‌ڵ هاتنی مانگه‌كانی پێنج و شه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت.
*ئه‌وكاته به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه دۆخه‌كه یه‌كلا ده‌بێته‌وه، چونكه پێشبینییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌م شه‌ڕه ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی چوار مانگ ده‌خایه‌نێت.
*حكومه‌تی فیدرالیی عێراق بۆ دابینكردنی مووچه و پابه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی، هیچ چاره‌یه‌كی نییه جگه له په‌نابردن بۆ قه‌رزكردن.
*له‌م دوو مانگه‌شدا عێراق ده‌چێته قۆناغی سكهه‌ڵگووشین (تقشف) له بابه‌تی كرێ و مووچه‌ی خانه‌نشینان و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی.
*یه‌كێك له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی حكوومه‌ت په‌نای بۆ ده‌بات، قه‌رزی ناوخۆییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هاریكاری له نێوان ده‌سه‌ڵاتی نه‌ختینه‌یی و دارایی هه‌یه.
*یه‌ده‌گی عێراق باشه و رێگه‌ی ئه‌وه ده‌دات قه‌رز بكرێت له حاڵه‌تی به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانه‌كه‌دا.
*عێراق پارێزراوه و ئه‌م دۆخه زۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌ری دروست ناكات ئه‌گه‌ر چوار یان پێنج مانگ بخایه‌نێت."
PM:03:33:14/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت