"نابێت جیاوازی بكرێت له به‌های چاپی ( كۆن و نوێی دۆلار) به‌رامبه‌ر به دینار"
وێستگه‌نیوز –
بانكی ناوه‌ندی عێراق له وه‌ڵامی داواكارییه‌كی د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "نابێت جیاوازی بكرێت له به‌های چاپی ( كۆن و نوێی دۆلار) به‌رامبه‌ر به دینار".
د. بڕیار ره‌شید له فه‌یسبووك نووسی:
*له‌به‌رواری 2026/1/22 به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داواكاری و گرفته‌كانی هاوڵاتیان و خاوه‌نكاران، سه‌ردانی (عه‌لی عه‌لاق) پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقمان كرد.
*له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌وردی كۆمه‌ڵێك گرفتی په‌یوه‌ندیدار به عێراق و هه‌رێمی كوردستان و سلێمانی باسكران، له نێویشیان پرسی جیاوازی به‌های نێوان "چاپی كۆن و نوێی دۆلار".
*به‌داخه‌وه له بازاڕه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و به‌نرخی جیاواز مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروستكردووه.
*له‌سه‌ر ڕۆشنایی داواكه‌مان بانكی ناوه‌ندی عێراقی دوای 10 رۆژ له به‌رواری 2 ی 2 ی 2026 گشاندنی كردووه بۆ سه‌رجه‌م بانكه ڕێپێدراوه‌كان و دامه‌زراوه داراییه‌كانی تر (سه‌یره‌فه و كۆمپانیای حه‌واله‌و …هتد) وێنه‌یه‌كیشی بۆ نوسینگه‌ی ئێمه ناردووه.
*به پێی خاڵه‌كانی 6/أ و 6/ب و 2/6/ج شتێك نییه به ناوی چاپی كۆن و تازه یان ده‌بێت سه‌رجه‌م چاپه‌كانی دۆلار بگۆڕدرێت به‌هه‌مان نرخ یان ناگۆڕرێت.
*نه‌گۆڕینی چاپی دۆلار هۆكاری هه‌یه كه له‌و خاڵانه سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه بۆ نمونه دۆلاره‌كه دڕا‌و یان شۆراو یان بڕراو بێت .. هتد.
*هه‌ر بانك و نوسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو به‌رده‌وام بێت له جیاوازیكردن ڕێكاری یاسای توندیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
*ئه‌وه‌ی تێبینیمان كرد كه وێرای ئه‌م گشتاندنه هێشتا ئه‌و جیاوازیه ده‌كرێت ! بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌له‌فه به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی ده‌ده‌ین و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی پابه‌ند نابن پێویسته لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
PM:03:55:11/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت