نرخی دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت؟ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید روونیده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید شاره‌زای بوواری ئابووری و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نووسراوێكدا له‌ژێر ناوی "نرخی دۆلار له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی نه‌ختینه‌یی و ده‌سه‌ڵاتی داراییدا" ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "هه‌مووان ده‌زانن كه سه‌رچاوه‌ی دراوی قورسی ده‌وڵه‌تی عێراق كه دۆلاره به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ئه‌نجامی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و فرۆشتنیه‌تی و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی له رێگه‌ی بانكی فیدرالی ئه‌مریكه‌وه بۆ حسابی وه‌زاره‌ی دارایی كه له‌بانكی ناوه‌ندی داده‌نرێت".
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كام له‌و دوو ده‌سه‌ڵاته بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر نرخی دۆلار و كامیان كارئاسانی بۆ ئه‌كه‌ن پێویسته پێناسه‌و ئه‌ركه‌كانیان به‌كورتی باس بكه‌ین تابزانین كێ بڕیار له‌سه‌ر نرخی دۆلار ده‌دات".
یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاتی نه‌ختینه‌یی به‌رپرسه له چاپكردنی پاره و دیاریكردنی رێژه‌ی سودی قه‌رزه‌كان و پێدانی قه‌رز به ناڕاسته‌وخۆ به‌حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ی كڕینی قه‌واڵه‌ی خه‌زێنه و هێشتنه‌وه‌ی ئیحتیاتی نه‌ختێنه‌یی و وه‌به‌رهێنانی له كڕینی ئاڵتون و كانزاكان و دراوه‌كانی دیكه و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری بانكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌قامگیری نه‌ختینه‌یی بپارێزێت به‌كۆمه‌ڵه ئامرازێك كه پێیانده‌وترێت ئامرازه‌كانی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی.
به‌ڵام گرنگترین كاری بانكی ناوه‌ندی دیاریكردنی نرخی دراوهكانه، به‌ڵام به‌ته‌نها خۆی ناتوانێت ئه‌و نرخه دیاری بكات، چونكه سه‌رچاوه‌ی دراوی قورس موڵكی بانكی ناوه‌ندی نییه.
دووه‌م: ده‌سه‌ڵاتی دارایی به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی دارایی حكومه‌ت و سه‌رپه‌رشتی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان و خه‌رجییه‌كان ده‌كات له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه ئامرازێك كه پێیانده‌وترێت ئامرازه‌كانی سیاسه‌تی دارایی، گرنگترین كاری ده‌سه‌ڵاتی دارایی‌ش بریتییه له دانانی بوجه‌ی ساڵانه‌ی حكومه‌ت و زیادكردن و كه‌مكردنی باجه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌قامگیری دارایی ده‌سته‌به‌ر بكات.
كه‌واته داهاته‌كان موڵكی وه‌زاره‌تی داراییه و سه‌رجه‌م پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت و داهاته‌كانی دیكه ده‌چنه‌وه خه‌زێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دارایی كه خۆی له‌وه‌زاره‌تی دارایدا ده‌بینێته‌وه.
له‌ئێستادا :
ده‌سه‌ڵاتی نه‌ختینه‌یی ده‌یه‌وێت نرخی دراو به‌جێگیری بمێنێته‌وه و 132 هه‌زار دینار به‌رانبه‌ر به 100 دۆلار بێت.
ده‌سه‌ڵاتی دارایی‌ش ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی فرۆشتنی دۆلارهكانیهوه بڕی ئه‌و كورتهێنانه‌ی كه هه‌یه‌تی پڕی بكاته‌وه و داهاته‌كانی به‌وه زیاد بكات.
له‌راستیدا ده‌سه‌ڵاتی دارایی (كابینه‌ی نوێ) ده‌یه‌وێت نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دینار بگۆڕێت به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه ده‌ستم كه‌وتن، لانی كه‌م ئه‌و جیاوازیه‌ی كه ئێستا هه‌یه له نێوان نرخی فه‌رمی دۆلار له بانكی ناوه‌ندی و نرخی دۆلار له بازاڕی هاوته‌ریبدا، وه‌زاره‌ت دۆلاره‌كانی به‌و نرخه یان نزیكتر له‌و نرخه بفرۆشێت.
به دڵنیایی دیاریكردنی نرخه‌كه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌كه ده‌بێت، چونكه دراوی وڵات لای ده‌سه‌ڵای نه‌ختینه‌ییه و دراوی قورسیش موڵکی ده‌سه‌ڵاتی داراییه.
ده‌سه‌ڵاتی دارایی پێویستی به دیناره و له ده‌سه‌ڵاتی نه‌ختینه‌یی وه‌ری ده‌گرێت و دۆلاره‌كان ده‌بنه موڵكی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ختینه‌یی و ئیحتیاتی فیدراڵی پێ ده‌پارێزێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و نرخه به‌رزبكاته‌وه و ئه‌گه‌ریش هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی نه‌ختینه‌یی رازی نه‌بێت و ئه‌گه‌ری رێكهوتنیشیان حه‌تمیه له‌كابینه‌ی داهاتودا.
PM:07:17:10/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 9804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت