نه‌بیل مه‌رسومی: نرخی نه‌وت په‌یوندییه‌كی پێچه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ماوه‌ی جه‌نگ هه‌یه
وێستگه‌نیوز –
نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای بواری ئابووری عێراقی ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان له‌سه‌ر جه‌نگی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی كه:
*نرخی نه‌وت په‌یوندییه‌كی پێچه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ماوه‌ی جه‌نگ هه‌یه.
*تا نرخی نه‌وت به‌رزبێته‌وه ماوه‌ی جه‌نگه‌كه كورتتر ده‌بێته‌وه.
*به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی نرخی نه‌وت بۆ ماوه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك درێژ ده‌بێته هۆی هه‌ڵاوسان و ئاسته‌نگ بۆ گه‌شه‌كردن و هه‌لی كاره‌كان دروست ده‌كات.
*هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ئامانجه ستراتیژییه‌كانی سیاسه‌تی تره‌مپ كه دابینكردنی به‌نزینی هه‌رزانه بۆ هاوڵاتی ئه‌مریكی، یه‌كناگرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران له شه‌ممه‌ی رابردوودا نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه به‌جۆرێك ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته سه‌روو 92 دۆلار.
AM:11:32:07/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت