دارایی عێراق: بڕی پاره‌ی نێردراو بۆ هه‌رێم بۆ مووچه‌ی مانگی 1 به‌گوێره‌ی یاسا و رێنماییه‌كان بووه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه بڕی پاره‌ی نێردراو بۆ مووچه‌ی مانگی 1 به‌گوێره‌ی یاسا و رێنماییه‌كان بووه.
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه:
*بانگه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌بوونی كورتهێنان له ته‌مویلی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
*رێكاره‌كانی ته‌مویلكردنی مووچه به‌پێی بڕگه یاساییه‌كان و له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجی (1/12)ی ساڵانه ئه‌نجامدراوه.
*پارە تەنیا بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە نێردراوە کە ناویان لە لیستە پەسندکراوەکاندا هەیە و بە کردەیی بوونیان هەیە.
* هەر بڕە پارەیەکی زیادە یان جیاوازیی مووچەکان لە مانگەکانی رابردوو، بە میکانیزمی خەرجکردنی ئێستا نادرێت، چونکە پێویستی بە رێکاری یاسایی و تەرخانکردنی دارایی دیاریکراو هەیە، ئەوەش لە کاتی ئامادەکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2026دا بەپێی رێکارەکان خەرج دەکرێت.
*حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌نده به خه‌رجكردنی مووچه بۆ وه‌رگرانی شایسته له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا.
* پابەندبوون بە دەستوور و یاسا وا دەخوازێت کە لە گواستنەوەی راستییەکان دا وردبن و دووربکەونەوە لە زمانی گرژی و دروستکردنی بیانوو.
* تیمە تەکنیکییەکانیان "بە پیشەییانە" کار دەکەن بۆ گەیاندنی مووچە بە مووچەخۆران لە سەرتاسەری عێراق بەبێ دواکەوتن، بەڵام تەنیا لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتە یاساییانەی کە هەیانە.
كاتێكی پێشتری ئه‌مشه‌و
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند كه تەمویلی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2026 خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان، بەڵام زیاتر لە 36 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.
PM:09:22:10/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت