د.غالب محه‌مه‌د: هیچ كات باش نییه پاره‌ی مووچه به مه‌قاسه بێت
وێستگه‌نیوز -
د.غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر ره‌وتی هه‌ڵوێست له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا:
* دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 930 ملیار دینار بۆ مووچههات، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌ڵێ 36 ملیاری كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه دابه‌ش بكه‌ین.
*خه‌ڵكانێك هه‌بوون ده‌یانوت بۆ به‌غدا به مه‌قاسه 120 ملیار دیناره‌كه نابڕێت.
*حكومه‌تی هه‌رێم 30 ملیاری لێبڕاوه ده‌یه‌وێت مووچه نه‌دات جاوه‌ره 120 ملیاری لێببڕێت.
*ئه‌گه‌ر 120 ملیاری لێببڕێت وه‌كو مووچه‌ی مانگی 12ی 2024ی لێده‌هات 500 ملیار دیناریان خوارد و مووچه‌شیان نه‌دا.
* له‌به‌ر ئه‌وه هیچ كات باش نییه پاره‌ی مووچه به مه‌قاسه بێت، باش وایه پاره‌ی مووچه‌خۆران وه‌كو خۆی بگات بۆ ئه‌وه‌ی بدرێت به بابی مووچه تا حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی تر و شوێنی تردا سه‌رفی نه‌كات و مووچه‌ی خه‌ڵكیش بخوات.
PM:06:48:10/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت