كشتوكاڵی عێراق رێگه به 32 به‌رهه‌م نادات لە هه‌رێمەوە بڕواته به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 28ی كانوونی دووه‌می 2026، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، بڕیاریدا چیتر رێگه نه‌دات به چوونه‌ناوه‌وه‌ی 32 به‌رهه‌می كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بۆ باقی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، به بێ گوێدانه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیانه‌ی هاوپێچی باره‌كان كراون.
زیاد تارق جاسم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی چاودێریكردنی نرخ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، له لێدوانێكی فه‌رمیدا وتی: "بڕیاره‌كه رێگه به هاتنه ژووهروهی ژماره‌یه‌ك میوه و به‌رهه‌می كشتوكاڵی نادات، له‌وانه مانگۆ، گوافه، قشده، خورما، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك دره‌خت، وه‌ك دار زه‌یتون، سێوی ئێرانی، ترێ، مزره‌مه‌نییه‌كان. به‌ڵام میوه‌ی ئه‌و دره‌ختانه رێگه به هاتنه ژووره‌وه‌یان ده‌درێت".
به‌رپرسه‌كه‌ی كشتوكاڵی عێراق ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه رێگه به هاتنه ژووره‌وه‌ی ماسی بیرانا و ئه‌و گیانه‌وه‌رانه نادات كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره. هه‌روه‌ها رێگه به هاتنه ژووره‌وه‌ی پرۆتینی ئاژه‌ڵی و گۆشتی قیمه و ئه‌سپ نادات، ئه‌و ئه‌سپانه نه‌بێت بۆ مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌ی زانستی یان كاری وه‌رزشی هاورده كراون".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، باس له‌وه ده‌كات: "به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رهه‌می ناوخۆ، به تایبه‌ت له پارێزگای به‌سره، رێگه نادرێت ته‌ماته‌ی ئێرانی كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێت، بهێنرێته ناو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "هه‌ندێك به‌رهه‌می دیكه هه‌یه، وه‌ك په‌تاته و هێلكه و باینجان، به شێوه‌یه‌كی كاتی رێگه به هێنانی ئه‌وانه‌ش نادرێت" و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: "گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێكارانه، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تدایه بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌قاچاخبردن و دڵنیایی له سه‌لامه‌تی به‌رهه‌مه‌كان كه له بازاڕه ناوخۆییه‌كاندا بازرگانییان پێده‌كرێت، ئه‌مه جگه له پاراستنی ژینگه".
AM:10:23:28/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت