هاوكاری دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی (12) دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی پێنجشه‌ممه هاوكاری دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی (12) دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13 كانوونی دووه‌می 2026، هاوكاریی دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی (12) خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه دوای ئه‌نجامدانی رێكاره دارایی و ژمێریارییه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوودجه و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی)، رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری (15)ی كانوونی دووه‌می 2026، ده‌ست به دابه‌ش كردنی ده‌كرێت".
راشیگه‌یاندووه كه له‌م مانگه‌دا، زیاتر له 97٪ی ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من هاوكاری هاوپه‌یمانان وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌ی تریش له رێگه‌ی سیسته‌می بانكییه‌وه وه‌ریده‌گرن.
PM:06:24:13/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت