وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: مانگی رابردوو له هه‌رێمی كوردستانه‌وه زیاتر له 7 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری كۆتایی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی مانگی تشرینی دووه‌می رابردووی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 106 ملیۆن به‌رمیل و داهاته‌كه‌ی زیاتر له 6,5 ملیار دۆلار بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاماری كۆتایی بۆ هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی مانگی 11ی راگه‌یاند.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو گه‌یشتووه‌ته 106 ملیۆن و 593 هه‌زار و 352 به‌رمیل و داهاته‌كه‌ی زیاتر له 6 ملیار و 595 ملیۆن و 391 هه‌زار دۆلار بووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه 98 ملیۆن و 709 هه‌زار و 795 به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه".
وتیشی: "ئه‌و نه‌وته‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا كراوه گه‌یشتووه‌ته حه‌وت ملیۆن و 583 هه‌زار و 733 به‌رمیل".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاند كه بڕی ئه‌و نه‌وته له هه‌مان مانگدا هه‌نارده‌ی ئوردن كراوه 299 هه‌زار و 824 به‌رمیل بووه.
PM:06:51:25/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت