نرخی بیتكۆین بۆ 83 هه‌زار دۆلار نزمبووه‌وه
وێستگه‌نیوز
له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرا نرخی بیتكۆین به‌رزبێته‌وه و بگاته 150 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام رووبه‌ڕووی جدیترین قه‌یران له‌مێژووی خۆیدا بووه‌ته‌وه و بۆ 83 هه‌زار دۆلار نزمبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2025 ترخی بیتكۆین كه گرنگترین دراوی دیجیتاڵییه، نزمبووه‌وه بۆ 83 هه‌زار دۆلار.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا نرخه‌كه‌ی بۆ 150 هه‌زار دۆلار به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان، به‌رده‌وامه له دابه‌زین و له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا به 83 هه‌زار دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی فشاره‌كانی ئێستادا له‌سه‌ر زۆربه‌ی بازاڕه‌كان، هه‌ندێك پێشبینی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نرخی بیتكۆین پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌گاته خوار 80 هه‌زار دۆلار.
PM:12:15:22/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت