نرخی بیتکۆین دابەزی
وێستگەنیوز_
نرخی بیتکۆین کە گرنگترین دراوی دیجیتاڵییە، ئەمڕۆ دووشەممە بە کەمتر لە 108 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەک بیتکۆین ئەمڕۆ بە نزیکەی 107 هەزار و 700 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و تاوەکو ئێستا نزیکەی 2300 دۆلار دابەزیوە.
رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا بووە هۆکار بۆ ئەوەی نیگەرانییە جیۆسیاسییەکان لە بازاڕەکانی جیهان کەم ببنەوە، سەرەڕای ئەوەش نرخی بیتکۆین نەیتوانیوە خۆی راستبکاتەوە.
نرخی بیتکۆین لە ئاستی هەفتانەدا تاوەکو ئێستا 1.72٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
AM:08:44:03/11/2025
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت