نرخی زێڕ دابەزی
وێستگەنیوز_
نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا بەڕێژەی 0.7٪ دابەزی و یەک ئۆنسەی بە نزیکەی 4070 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی وتەی ئابووریناسان، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و نزیکبوونەوەی چین و ئەمریکا، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕن.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بەڕێژەی 1٪ دابەزی بۆ نزیکەی 4095 دۆلار.
هەرچی نرخی زیوە، کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و ئۆنسەیەک بە 48 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 712.000 دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 831.000 دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 870.000 دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 949.000 دینارە
AM:09:22:27/10/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت