نرخی زێڕ دابەزی


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەروارد بە دوێنێ 50 دۆلار دابەزی و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21ـیش بە 838 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی تشرینی یەکەمـی 2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 85 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 50 دۆلار دابەزی، نرخی زیویش لە نزمبوونەوەدایە و ئۆنسەیەک لەو کانزایە بە 48 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئابووریناسان هۆکاری سەرەکی گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.

لە هەرێمی کوردستان بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 717 هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 838 هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 878 هەزار دینارە


AM:09:20:23/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت