نرخی زێڕ ئاستێکی نوێێ تۆمار کرد


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەروارد بە دوێنێ زیاتر لە 10 دۆلار بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21یش بە 877 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی یەکەمـی 2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 261 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 12 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی زیویش لە بەرزبوونەوەدایە و ئۆنسەیەک لەو کانزایە بە 52 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 752 هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 877 هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 918 هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە یەک ملیۆن دینارە


AM:08:49:20/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت