فارس عیسا: له عێراق پرسی مووچه كراوه‌ته چه‌كێك و دژی مووچه‌خۆرانی كوردستان به‌كاری ده‌هێنن
وێستگه‌نیوز –
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند كه ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی مانگی ئاب ده‌نێردرێت.
فارس عیسا بۆ كوردستان24 وتی: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ هیچ گرفت و به‌ربه‌ستێكی دیكه دروست نه‌كات، له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی ئابی 2025ـی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت".
وتیشی: "به‌داخه‌وه له عێراق مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانیان كردووه‌ته چه‌كێك و دژی مووچه‌خۆران و خه‌ڵكی كوردستان به‌كاری ده‌هێنن".
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد كه "به‌هۆی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی هه‌ژموونی به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاندووه و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، پێویسته له به‌غدا به‌هێزتر بین".
راشیگه‌یاند كه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویست بوون، له داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان، بابه‌تی هه‌ژماری من هه‌مووی جێبه‌جێكردووه، هه‌رچه‌نده سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان درابوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه به پاساوی بوونی هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكی دوایانخست، له كاتێكدا هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارا نه‌بوو، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی ئاب ڕه‌وانه بكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 18ی تشرینی یه‌كه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ی مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلولی رابردووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دابه‌ش نه‌كراوه.
PM:01:32:18/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت