نرخی زێڕ بەرزترین ئاستیی مێژوویی خۆی تۆمار کرد
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان لەم هەفتەیەدا، نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد و لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئۆنسەیەک زێڕ 3900 دۆلاری تێپەڕاند و ئێستا لە نزیک 3922 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕێژەی 0.6% بەرزبووەوە و 3922ـی تۆمار کرد.
نرخی زێڕ بۆ رادەستکردنی لە مانگی 12 لە گرێبەستەکانی داهاتوودا، بەڕێژەی 0.7٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بە 3940 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
گەیشتنی نرخی زێڕ بۆ ئەم ئاستە، تۆمارکردنی مێژوویەکی نوێیە و تەنها نرخی زێڕ لە ئەم ساڵدا تاوەکو ئێستا بەڕێژەی 47٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
دەوترێت، هێشتا نرخ جێگیر نییە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی ناوخۆ بەرزبێتەوە و لە ئێستاشدا نرخەکان بەم جۆرەن:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 825,000 مامەڵەی پێوەدەکرێت
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 787,000 مامەڵەی پێوەدەکرێت
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 675,000 مامەڵەی پێوەدەکرێت
AM:11:27:06/10/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت