نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
وێستگەنیوز_
بەرهەمهێنەرانی نەوت لە ئۆپێک پڵەس بڕیاریان دا مانگی داهاتوو 137 هەزار بەرمیلی زیاتر بخەنە بازاڕەوە کە کەمترە لەو ئاستانەی چاوەڕوان دەکرا و ئەوەش نرخی نەوتی بەرز کردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بەڕێژەی 1٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بڕیاریان دا کەمتر لەو بڕەی چاوەڕوان دەکرا خستنەڕووی نەوت لە مانگی داهاتوودا زیاد بکەن.
نرخی نەوتی برێنت، ئەمڕۆ 70 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 65 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش 65 سەنت بەرزبووەوە و بە 61 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
AM:09:11:06/10/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت