پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا چوار سفری سەر تمەن لاببات
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ یەکشەممە پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا چوار سفری سەر تمەن لاببات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری بەغداد ئەلیەومی عێراقی، ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران بڕیاریدا بە هەمواکردنی رەشنووسی یاسای دارایی و بانک، بەمەش دەستکراوە دەبێت لە لابردنی سفرەکانی سەر تمەن، بەو ئامانجەی مامەڵە داراییەکانی ئاسان بکات و جێگیرییەک بە ئابوری وڵاتەکەی بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ و 144 دەنگی بەڵێ و 108 دەنگی نەخێر هەمواری رەشنووسی یاساکەی پەسەندکرد.
هەمواری یاساکە بانکی ناوەندیی ئێران پابەند دەکات کە لەماوەی دوو ساڵدا پرۆسەی لابردنی چوار سفری سەر دراوەکە ئەنجامبدات، دواتر لە رۆژنامەی رەسمیی وڵاتدا بڵاوبکرێتەوە، پاشان لە ماوەی سێ مانگدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
PM:02:26:05/10/2025
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت