داهاتی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كه‌میكرد
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند كه نزیكه‌ی 18 ملیار دیناره و به‌راورد به داهاتی هه‌فته‌ی پێشوو زیاتر له سه‌دا 18 كه‌میكردووه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 27ی ئه‌یلول تا ئه‌مڕۆ 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، بڕی 17 ملیار و 888 ملیۆن و 150 هه‌زار و 537 دینار بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 16 ملیار و 79 ملیۆن و 66 هه‌زار و 857 دیناری نه‌ختینه‌یه كه سه‌دا 90ی كۆی داهاته‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه 1 ملیار و 807 ملیۆن و 786 هه‌زار و 620 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی 10%ی داهاته‌كه پێكده‌هێنێت و 1 ملیۆن و 297 هه‌زار و 60 دیناریشی به‌شێوه‌ی مه‌قاسه‌یه.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو به‌ڕێژه‌ی 18.767% كه‌میكردووه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه نه‌توانراوه سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
AM:10:34:03/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت