نرخی زێڕ دابەزی
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ جێگیرە و ئۆنسەیەکی بە 3 هەزار و 658 دۆلارە، هەرچەندە تەنها لە دوێنێوە، 50 دۆلار بەرز و نزمی لە نرخەکەیدا روویداوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ شەو لەدوای راگەیاندنی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا و قسەکانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، نرخی زێڕ رووبەڕووی ناجێگیرییەکی تووند بووەوە.
هەرچەندە نرخی زێڕ ئەوکاتە لە نزیکەی 3 هەزار و 690 دۆلارەوە گەیشتە 3 هەزار و 707 دۆلار کە بەرزترین نرخی مێژووە، بەڵام دواجار نزیکەی 50 دۆلاری نرخەکەی لەدەستدا.
بۆ گرێبەستەکانی داهاتووش بۆ مانگی کانوونی یەکەم، نرخی زێڕ 0.8% دابەزی و گەیشتە 3,690 دۆلار.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش تاوەکو ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، نرخی فرۆشتنی مسقاڵێک زێڕ بەم شێوەیە بوو:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 638 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 745 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 780 هەزار دینارە
AM:08:53:18/09/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت