ئابووریناسێك هۆشداری ده‌دات له قه‌یرانێكی گشتگیری مووچه له عێراق
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی ئه‌یلولی 2025 نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ئابووری هۆشداریدا له‌وه‌ی قه‌یرانی دواكه‌وتنی مووچه ته‌نیا له خانه‌نشیناندا قه‌تیس نابێت و ره‌نگه فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تیش بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی دابه‌زینی داهاتی نه‌وت.
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ئابووری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "داهاتی نه‌وت به‌شی ته‌واوی مووچه ناكات و توانای ده‌وڵه‌تیش بۆ قه‌رزكردنی ناوخۆیی و لێبڕینی حه‌واڵه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر سنووردار بووه".
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه ده‌ڵێت: "دۆخی دارایی به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری واقیعی نه‌گیرێته‌به‌ر".
ئه‌لمه‌رسومی راشیگه‌یاندووه كه به‌پێی ئاماژه‌كانی ئێستا پێویسته هاوڵاتیان خۆیان بۆ قۆناغێكی سه‌خت ئاماده بكه‌ن.
PM:09:29:03/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت