نرخی زێڕ بەرزبووەوە


وێستگەنیوز_

نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەدایە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 354 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی ئابی 2025، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و 354 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی 20 دۆلار بەرزبووەوە.

گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەهەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، "زێڕ گومرگی ناخرێتە سەر!"، دوای پۆستەکەی ترەمپ، نرخی زێڕ بۆ گرێبەستەکانی داهاتوو بە رێژەی 2.4% دابەزی.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە 18 بە 571 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 21 بە 666 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 22 بە 698 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 24 بە 762 هەزار دینارە


AM:09:08:18/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت