نرخی نه‌وت و زێڕ نزمبوونه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات و زیاتر نزمبووه‌وه، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌خوار 66 دۆلاره.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئابی 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 65 دۆلار و 85 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 66 دۆلار و 59 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 62 دۆلار و 80 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 63 دۆلار و 66 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات یه‌ك ئۆنسه زیڕ له بازاڕه‌كانی جیهاندا به سێ هه‌زار و 335 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
AM:08:17:16/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت