تەنها لە یەک رۆژدا نرخی یەک بیتکۆین زیاتر لە 3 هەزار دۆلار بەرزبووەوە


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک بیتکۆین زیاتر لە 3 هەزار دۆلار بەرزبووەوە و بیتکۆینێک گەیشتە121 هەزار و 700 دۆلار. 

هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی بیتکۆین بۆ پەسەندکردنی چەندین یاسا و رێسا لەسەر ئاسانکاری بۆ مامەڵەی دیجیتاڵی و وەبەرهێنان لە بیتکۆیندا دەگەڕێتەوە هەر بۆیە، پێشبینی دەکرێت بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین، بەهای گرنگترین دراوی دیجیتاڵی بەرزبکاتەوە بۆ 140 هەزار دۆلار.
 
یەکێک لەو رێسایانەی نرخەکەی گۆڕیوە، بڕیارێکە کە یارمەتیی دەدات سندووقەکانی خانەنشینی، وەبەرهێنان لە بیتکۆیندا بکەن.
 
هەروەها دانانی یەدەگی 200 هەزار بیتکۆین لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکانی گەرم کردووە.


AM:11:02:11/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت