بەهای دۆلار کەمێک دابەزی


وێستگەنیوز_

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی دراو دابەزی و 100 دۆلار بە 139 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەمان کاتی دوێنێ سێشەممە، 100 دۆلار بەرامبەربوو بە 140 هەزار و 100 دینار.

لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.


PM:03:30:06/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 1920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت