پێچەوانەی پێشبینییەکان؛ لە ماوەی دوو ساڵی جەنگدا ئابووری ئیسرائیل گەشەی کردووە
وێستگەنیوز_
سەرباری دوو ساڵ جەنگی بەردەوامی لەگەڵ بزووتنەوەتی حەماس، راپۆرتێک دەڵێت، نیشاندەرە ئابوورییەکانی ئیسرائیل لە بەرزبوونەوەدان، نرخی پشکەکان بەرزبووەتەوە و بەهای شیکڵ بەهێز بووە.
ئاژانسی بلومبێرگ لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای دەکات، پێنوێنی سەرەکیی بۆرسەی تەلئەبیب لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025ـدا گەشەیەکی 21%ـی بەخۆیەوە بینیوە، کە ئەمەش لە نزیکەی هەموو بازاڕەکانی جیهان باشتر بووە و بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی وەبەرهێنانی بیانییەوە بووە.
"پشکی کۆمپانیاکانی بیمە و خزمەتگوزارییە داراییەکان لە ئیسرائیل گەشەیەکی بەرچاویان کردووە و بە رێژەی 68% بەرزبوونەتەوە". راپۆرتەکە وا دەڵێت.
دراوی شیکڵ بووەتە یەکێک لە باشترین دراوەکانی جیهان و لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا زیاتر لە 9% بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەهێز بووە.
بەشێكی دیکەی بەهێزبوونی ئابووری ئەو وڵاتە دەگەرێتەوە بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەمریکا و ئیدارەی نوێی ترەمپ کە هەموو پاڵپشتییەکی ئیسرائیل دەکات.
PM:12:18:06/08/2025
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت