نه‌بیل مه‌رسومی: له عێراق شتێك نییه به ناوی مووچه‌ی گه‌ره‌نتیكراو
وێستگه‌نیوز-
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای بواری ئابووری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له عێراق شتێك نییه به ناوی مووچه‌ی گه‌ره‌نتیكراو، شتێك هه‌یه پێی ده‌وترێت فرۆشتنی نه‌وت".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر نه‌وت به‌شی مووچه بكات، هه‌موو شتێك باشه، گه‌ر به‌شی نه‌كرد، ده‌وڵه‌ت له بانكه‌كان قه‌رز ده‌كات".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌گه‌ر پاره له بانكه‌كاندا نه‌بێت، مووچه دواده‌خرێت تا پاره‌ی نه‌وت ده‌گات".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "دڵنیابن خانه‌نشینه‌كان! دوای ئه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ی وه‌رده‌گرێت، مووچه‌كانتان دابه‌ش ده‌كرێت".
نه‌بیل مه‌رسومی راشیگه‌یاندووه كه "نه‌وت هه‌یه...مووچه هه‌یه. نه‌وت نییه...مووچه نییه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند كه "به‌شی ژمێریاری له وه‌زاره‌تی دارایی راسته‌وخۆ، شایسته‌ی دارایی مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025 دابه‌ش ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دواكه‌وتنی خه‌رجكردنی مووچه به‌هۆی پشووی كۆتایی هه‌فته‌ی بانكه بیانییه‌كانه‌وه بووه، كه پاره‌ی فرۆشی نه‌وت حه‌واڵه ده‌كه‌ن، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق تا كۆتایی ساڵی دارایی ئه‌مساڵ گه‌ره‌نتیكراوه و ده‌نگۆی نه‌بوونی نه‌ختینه راست نییه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، تاوه‌كو ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له چاوه‌ڕوانی هاتنی مووچه‌ی مانگی شه‌شن له به‌غداوه كه هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی دیارینه‌كراوه.
PM:08:04:04/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت