نرخی نه‌وت و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهاندا
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان نزمبوونه‌وه، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له خوار 69 دۆلاره.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی ته‌مموزی 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 68 دۆلار و 44 سه‌نت.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 65 دۆلار و 16 سه‌نت.
هاوكات نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان نزمبووه‌وه و یه‌ك ئۆنسه‌ی به سێ هه‌زار و 336 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
AM:08:17:26/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت