بەهای دۆلار زیاتر دابەزی


وێستگەنیوز_

نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 138 هەزار و 950 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

پێشتر جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە راگەیاندبوو، هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار بەشێکی بەهۆی خێرایی پرۆسەی حەواڵەی دەرەکییەوەیە. 

ئاماژەی بەوەشکردبوو، بەشێكی دیکە بەهۆی کەمبوونەوەی نەختینەی دینارەوەیە لە بازاڕدا لە ئەنجامی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران.

لە ماوەکانی رابردوودا، نرخی دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بە جۆرێک لە 150 هەزار دینارەوە، نرخەکەی بۆ خوار 140 هەزار دینار دابەزیوە.


PM:02:06:23/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت