نرخی نەوت بەرزبووەوە
وێستگەنیوز_
دوای 3 رۆژ دابەزینی بەردەوام، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر. ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتنی بازرگانی نێوان ئەمریکا و ژاپۆنی راگەیاند.
نرخی نەوتی برێنت 20 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 68 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 65 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
AM:09:09:23/07/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت