نرخی زێڕ بەرزبووەوە


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی تەمموزی 2025، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 17 دۆلار بەرزبووەوە.

لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 367 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 350 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بە ڕادەیەک لە دوو هەفتەی رابردوودا بۆ ماوەیەک نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 گەیشتە 696 هەزار دینار و هەر ئۆنسەیەکیش لە 3400 دۆلار نزیک بووەوە.


AM:11:38:21/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت