نرخی زێڕ بەرزبووەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێڕ بەهۆی دابەزینی رێژەی دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە و هەروەها لەبەر پێناسە گومرکییە نوێیەکانی دۆناڵد ترەمپ، بەرزبووەوە.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێژەی 0.3٪ بەرزبووەوە و بە 3322 مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دۆناڵد ترەمپ بەڕێژەی 50% پێناسی گومرکی لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا و بەڕێژەی 50% بەسەر کاڵای هاوردەکراو لە بەرازیل بەرزکردەوە.
سەرەڕای ئەوەش، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دانوستاندنەکانی پەیوەست بە پێناسی گومرکی لەگەڵ چین و یەکێتیی ئەورووپا بەباشی بەڕێوەدەچن کە دوو هاوبەشی گەورەی بازرگانی ئەو وڵاتەن.
لە هەرێمی کوردستانیش دوێنێ لە کاتی ئێوارەدا نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ بەم شێوەیە بوو:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 686.000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 655.000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 560.000 دینار
AM:09:52:10/07/2025
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت