ئۆپێك+ بڕیاری زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی دا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌شت وڵاتی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپێك+ رێككه‌وتنیان بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له مانگی ئابدا به بڕی 548 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ پێشبینییه‌كانی بازاڕ.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ماڵپه‌ڕی ئۆپێك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ئه‌و هه‌شت وڵاته، كه بریتین له (سعودیه، روسیا، عێراق، ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو، كوه‌یت، كازاخستان، جه‌زائیر و عومان)، پابه‌ندبوونیان به سه‌قامگیری بازاڕی نه‌وت له ژێر رۆشنایی بنه‌ما ته‌ندروسته‌كانی ئێستای بازاڕی نه‌وت و ئاسۆی سه‌قامگیری ئابووری جیهانی و ده‌ستكاریكردنی به‌رهه‌مهێنانیان دووپاتكرده‌وه.
دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنه‌كه، جه‌زائیر رایگه‌یاند كه له مانگی ئابه‌وه پشكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو به نزیكه‌ی 12 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا زیادده‌كات.
ئه‌و هه‌شت وڵاته‌ی ئۆپێك+ كه پێشتر له مانگه‌كانی نیسان و تشرینی دووه‌می 2023 ده‌ستكاریی خۆبه‌خشانه زیاتریان راگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) به شێوه‌یه‌كی مه‌جازی كۆبوونه‌وه بۆ پێداچوونه‌وه به بارودۆخ و ئاسۆی بازاڕی جیهانی.
ئه‌و گروپه نزیكه‌ی نیوه‌ی نه‌وتی جیهان ده‌نێرێته بازاڕه‌كانه‌وه و له ساڵی 2022ه‌وه به‌رهه‌مهێنانی كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی بازاڕ. به‌ڵام هه‌لومه‌رجی له‌بار و گۆڕانكارییه جیۆپۆله‌تیكییه‌كان و شه‌ڕه‌كان كه ده‌ستیان كردووه به كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌باره‌ی دابینكردن، وایكردووه ئۆپێك ستراتیژی خۆی رێكبخات و پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان سوك بكات.
بڕیاره ئه‌و هه‌شت وڵاته له 3ی ئابی 2025 كۆببنه‌وه و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی مانگی ئه‌یلول دیاری بكه‌ن.
PM:03:53:05/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت