حكومه‌تی عێراق ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 كرد
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی عێراق ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مووز كرد و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی حوزه‌یران مووچه‌ی مانگی 7ی خانه‌نشینان خه‌رج كرا.
حوسام عه‌بدولستار، بریكاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینیی نیشتمانیی عێراق، به میدیای فه‌رمیی عێراقی وت كه "مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی بۆ مانگی ته‌ممووز خه‌رج كرا و ره‌وانه‌ی بانكه‌كان كراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 30ی حوزه‌یران بوو، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش تا ئێستا بڕیاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی له داهاتی ناوخۆ و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كه حكومه‌تی عێراق ناردوویه‌تی و زیاتر له 400 ملیار دیناره، نه‌دا.
رۆژی چوارشه‌ممه 28ـی 5ـی 2025، ته‌یف سامی، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، هه‌رێمی كوردستانی ئاگادار كرده‌وه له‌وه‌ی چیدیكه ناتوانێت له ناردنی پاره‌ی مووچه به‌رده‌وام بێت، به پاساوی ئه‌وه‌ی بڕی پشكی دیاریكراوی خۆی له یاسای بودجه كه (12.67%)ه تێپه‌ڕاندووه و ئه‌وه‌ی به‌ستووه‌ته‌وه به پابه‌ندبوون به بڕیاری دادگه‌ی فیدراڵی و یاسای بودجه‌ی گشتی.
PM:07:49:30/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت