نه‌بیل مه‌رسومی: پێویسته عێراق خۆی بۆ ئه‌گه‌ری داخستنی گه‌رووی هورمز ئاماده بكات
وێستگه‌نیوز-
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ئابووری عێراقی رایگه‌یاند كه پێویسته عێراق خۆی بۆ ئه‌گه‌ری داخستنی گه‌رووی هورمز ئاماده بكات هاوشێوه‌ی وڵاتانی سعودیه و ئێران كه بڕێكی زۆر نه‌وتیان له‌سه‌ر ئاو یه‌ده‌گ كردووه.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه عێراقییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "پێویسته عێراق پێشبینی ئه‌گه‌ری داخستنی ده‌روازه‌كامی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه بكات له ئه‌نجامی داخستنی گه‌رووی هورمز، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌گه‌ره دووریش بێت".
نه‌بیل مه‌رسومی ده‌ڵێت: "پێویسته وه‌ك سعودیه بكات كه یه‌ده‌گی نه‌وتی له‌سه‌ر ئاوه‌كان به بڕی 155 ملیۆن به‌رمیل ده‌خه‌مڵێنرێت".
باسی له‌وه‌شكرد كه ئێرانیش له ئێستادا یه‌ده‌گی نه‌وتی له‌سه‌ر تانكه‌ره‌كانی نزیك سه‌نگافوره و مالیزیا له‌سه‌ر ئاوه‌كان به بڕی 70 ملیۆن به‌رمیل ده‌خه‌مڵێنرێت كه هاوتایه له‌گه‌ڵ دوو مانگی هه‌نارده‌ی ئێران.
هۆشداری ئه‌م شاره‌زار ئابوورییه له‌كاتێكدا كه رۆژ به‌ڕۆژ شه‌ڕی نێوان تاران و ته‌لئه‌بیب په‌ره‌ده‌سێنێت و هه‌ندێك جاریش باس له داخستنی گه‌رووی هورمز كه تاكه ده‌روازه‌ی ده‌ریایی عێراقه، ده‌كرێت.
PM:09:59:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت