نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت درێژەی دا بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی رابردووی خۆی کە بە رێژەی 4٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە و بە 76 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 75 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئێران سێیەم گەورە بەرهەمهێنەری نەوتی نێو رێکخراوی ئۆپێکە و رۆژانە 3.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.
تووندبوونەوەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل و ئەگەری داخستنی گەرووی هورموز لەلایەن ئێرانەوە، بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
AM:08:48:19/06/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت