هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی گەیاندە بەرزترین ئاستی نزیکەی پێنج مانگی رابردوو
وێستگەنیوز_
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی گەیاندە بەرزترین ئاستی نزیکەی پێنج مانگی رابردوو.
ئەمڕۆ هەینی، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت زیاتر لە 8 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 78 دۆلار و 50 سەنت.
ئێستاش نرخەکەی دابەزیەوە و نەوتی برێنت بە 73 دۆلار و 77 سەنتە، بەڵام هێشتا زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای ئەمریکاش لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان 8 دۆلار بەرزببووەوە و گەیشتبووە 77 دۆلار و 60 سەنت. ئەمە بەرزترین ئاستی بوو لە 21ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵەوە. ئێستاش بە 72 دۆلار و 50 سەنتە.
AM:11:37:13/06/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت