بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی


وێستگەنیوز_

لەدوێنێ وە کە هەواڵی کەمکردنەوەی کارمەندانی باڵۆێزخانەی ئەمەریکا بڵاوبۆتەوە، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەدابەزیندایە، لەکاتێکدا مانگی ڕابردوو تا بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە؛ دینار لە بەرزبوونەوەدا بوو. 

پێش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، دیناری عێراقی لە بەرزبوونەوەدا بوو، دەکرێت بڵێین لەماوەی مانگ و نیوێکدا، 10 هەزار دینار سەرکەوت. لەکاتێکدا 100 دۆلار بە 150 هەزار بوو بەچەند قۆناغێک هاتە سەر 140 هەزار دینار بەڵام لە دوێنێ چوارشەممەوە لە پڕ دینار بەرامبەر دۆلار لە نزمبوونەوەدایە بە جۆرێک لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو بەرامبەر دۆلار 4 هەزار دینار بەهاکەی لەدەستداوە.

دوێنێ : 100 دۆلار بەرامبەر 141 هەزار بوو. 

ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزارە.


PM:03:21:12/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 7084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت