نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
وێستگەنیوز_
نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 142 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی 6ـی 2025، لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی 100 دۆلار بۆ 142 هەزار و 600 دینار بەرزبووە و بەراورد بە دوێنی، هەر 100 دۆلارێک نزیکەی دوو هەزار دینار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە كاتێكدایە گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روو لە زیادبوونە و شەوی رابردوو هێزەكانی ئەمریكا لە چەندان بنكە، بڕیاری چۆڵكردن و كەمكردنەوەی ستافەكانیان داوە.
نرخی سەرجەم دراوەکان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
100 دۆلار بە 142 هەزار و 600 دینارە
100 یۆرۆ بە 158 هەزار دینارە
100 پاوەن بە 186 هەزار دینارە
100 دۆلار بەرامبەر بە 7 ملیۆن و 750 تمەنی ئێرانی
100 دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و 800 لیرەی تورکی
PM:12:42:12/06/2025
ئهم بابهته 15292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت