بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا نرخی نه‌وتی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نرخی نه‌وتی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به ڕێژه‌ی سه‌دا 5 به‌رزكرده‌وه.
تۆڕی Oil price كه تایبه‌ته به كاروباری نه‌وت بڵاویكرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندرا باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا له چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌نێویاندا عێراق، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ كشاندنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانیان، نرخی نه‌وت به نزیكه‌ی سه‌دا 5ی نرخی بنه‌ڕه‌تی به‌رزبووه‌وه.
تۆڕه‌كه ده‌ڵێت: "نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی 3.98% به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 69.53 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس به‌ڕێژه‌ی 4.48% به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 67.89 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك".
راشیگه‌یاندووه كه شكستهێنانی دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی ئه‌مریكا و ئێران و ده‌ركردنی رێنماییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ باڵیۆزخانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ چۆڵكردنی به‌په‌له و كشانه‌وه‌ی ستافه ناپێویسته‌كانیان، مه‌ترسی هێرشكردنه‌سه‌ر ئێرانی دروستكردووه ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت.
PM:11:35:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت