واده‌ی دابه‌شكردنی هاوكاریی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی پێنجشه‌ممه هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی پێنج دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌یانی چوارشه‌ممه به‌رواری 11ی حوزه‌یرانی 2025 هاوكاریی دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی (5) ته‌مویلی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: " دوای ئه‌نجامدانی رێكاره‌كان له رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 12ی حوزه‌یرانی 2025 ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به دیوانی وه‌زاره‌ت و یه‌كه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌م مانگه‌دا، 61 هه‌زار و 375 ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه به سیسته‌می پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، هاوكاری هاوپه‌یمانان وه‌رده‌گرن".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند كه "ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری به‌ره‌وپێشچوونی سیسته‌می پێدانی هاوكارییه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی".
PM:03:24:10/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت