یه‌ده‌گی دراوی بیانی عێراق 100 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند
وێستگه‌نیوز-
بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند كه یه‌ده‌گی دراوی بیانی عێراق 100 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌ده‌گی زێڕه‌كه‌ی زیاتر له 163 تۆنه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراقی (INA)، محه‌مه‌د یونس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی وه‌به‌رهێنان له بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌ڵێت: "نه‌ختینه‌ی دارایی له عێراق به ته‌واوی به‌رده‌سته، جا چ به دیناری عێراقی بێت یان دۆلاری ئه‌مریكی و هیچ كه‌موكورتییه‌ك له‌م ڕووه‌وه نییه".
وتیشی: "بانكی ناوه‌ندی قه‌واره‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌ده‌گی دراوی بیانییه له عێراقه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی وه‌به‌رهێنان له بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئامانج له یه‌ده‌گكردنی دراوی بیانی به‌ده‌ستهێنانی قازانج نییه، به‌ڵكو ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتی گونجاوه.
باسی له‌وه‌شكرد كه "یه‌ده‌گه‌كان به‌پێی سیاسه‌تی باش و له‌سه‌ر بنه‌مای ستاندارده ئه‌منییه به‌رزه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برێن و له ئامرازه داراییه سه‌لامه‌ته‌كاندا وه‌به‌رهێنانیان تێدا ده‌كرێت كه داهاتی قبوڵكراو به‌ده‌ستبهێنێت، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "عێراق له‌سه‌ر ڕێگایه‌كی باشی ئابوورییه".
PM:06:37:03/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت